an abstract photo of a curved building with a blue sky in the background

گەورەترین و پڕبەرهەمترین چەرەزات لە هەموو عێراق


تامی کوالێتی بکە.


دەربارەی چەرەزاتی شیرکۆ

چەرەزاتی شێرکۆ دوای ساڵی(١٩٩٠)لە شاری هەولێر بە کردنەوەی دوکانێکی بچووک بە ڕووبەری ٣ مەتر بە ٥ مەتر بە بودجەیەکی کەمی دیاری کراو دامەزرا، بەتێپەربوونی کات هەنگاونرا بۆ فراوان بوون، دوای ماوەیەکی کەم کارگەیەکی بچووکی دامەزراند بۆ ئامادەکردنی بەرهەمی تایبەت بە خۆی، هەنگاوێک بوو بۆ ئەوەی زیاتر وەک براندێکی تایبەت و سەربەخۆ بناسرێت، دوای پرۆسەی ئازادی عێراق لە ساڵی(٢٠٠٣)کرانەوە بە ڕووی دونیای دەرەوە، ئەمە دەرفەتێک بوو بۆ ئەوەی سوود لەم هەلومەرجە وەربگیرێت، شێوازی بازرگانی کردە دەرەکی، لەگەڵ بازرگانانی ووڵاتی (تورکیا، ئیماڕات، ئۆکڕانیا، چین، سوریا، ئێران، هتد .....) پەیوەندی بازرگانی دروست کرد، دەستکرا بە هاوردەکردنی بەرهەمی جۆراوجۆر، لە چەند ساڵێکدا چەندین لقی لە ناوچە جیاوازەکانی شاری هەولێر و دهۆک کردەوە، بە ڕووبەری فراوان و کارمەندی زۆر و بودجەیەکی زۆر، هەروەها کارگەیەکی گەورەی لە دەرەوەی شار بونیاد نا، لە ئێستادا حەوت لق و کارگەیەک ڕۆژانە بە زیاتر لە (٥٠٠) کارمەند لە کاردان،بەم نزیکانە لقێکی گەورە لە شاری بەغداد دەکرێتەوە، لەگەڵ کردنەوەی لقی حەوتەم لە شاری هەولێر، لە پلانی داهاتوو دایە لق لە شاری سلێمانی بکرێتەوە.

a whole walnut on a white background
a whole walnut on a white background

شانازی ئێمە

ئێمە شانازی بە دابینکردنی چەرەزات و شیرینی کوالێتی بەرز دەکەینەوە، کە چەرەزاتی شێرکۆ دەکاتە مارکەیەکی خۆشەویست لە سەرتاسەری عێراق.

گەلەری

هەڵبژاردەی نایابی چەرەزات و شیرینیەکانمان لە عێراقەوە.